فۆریچاودێری بەردەوامی دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان — نوێترین ڕاپۆرت و شیکارییەکان بەدواداچوون بکە.

یادی گیانباختوو ژینا مەهسا ئەمینی و گیانباختووانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی بەرز ڕادەگیرێت

بەیاننامەی ئەمیندارێتی
ڕێکخراوی دفاع از حقوق بشر کردستان (بەرگری لە مافەکانی مرۆڤی کوردستان)

دوو ساڵ لەمەوبەر، لە ٢٥ی شهریوەری ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی پاش گیانلەدەستدانی ژینا مەهسا ئەمینی لە دەستبەسەرگەی گەشتی ڕێنمایی (گشت ئەڕشاد)ی تاران، بزووتنەوەیەکی سەرتاسەری بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی لە گۆڕستانی ئایچی سەقز دەستی پێ کرد و لە ڕۆژان و هەفتەکانی دواییدا سەرجەم شارەکانی کوردستان و زۆربەی ناوچە و شارەکانی ئیرانی گرتەوە.
بەڵام ئەم بزووتنەوە و جووڵانەوەیە، بەداخەوە بە سەرکوتکاری توندی هێزە دەوڵەتییەکان، شێوەیەکی خوێناویی بە خۆوە گرت و لە درێژەی ناڕەزایەتییە چەند مانگییەکاندا، زیاتر لە پێنج سەد کەس لە ناڕەزایانی شەقام لە کوردستان [پارێزگاکانی کوردستان] و بلووچستان و گیلان و مازەندەران و کەرەج و ناوچەکانی دیکە کوژران و هەزاران کەسیش بریندار بوون یان تووشی زیانی چاو و جەستەیی هاتن. هەروەها زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس دەستبەسەر و زیندانی کران و دەیان کەس لەسێدارە دران و سەدان کەسیش حوکمی قورسی زیندانیان بەدەست هێنا.
لەو پەیوەندییەدا و لە سەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵدا کۆمیتەی سەربەخۆی ڕاستییەوێنی نێونەتەوەیی کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلدا نووسیویەتی لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژینا و بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی؛ کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان لە ئێران، بەتایبەت دوو نەتەوەی کورد و بلووچ، بە شێوازێکی نایەکسان کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی سەرکوتکاریی حکوومەت دژی ناڕەزایانەوە و ئەوەش دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی جیاکارییە دێرینەکان و درێژخایەنی چەندین دەیەییە و دەبێت بە خێرایی کۆتایی پێ بێت.
هەروەها کۆمیتەی نەهێشتنی جیاکاریی ڕەگەزیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ٢٧ی ئابدا، ڕاپۆرتێکی جیای لەمەڕ پێشێلکاریی بەفراوانی مافەکانی کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان لە ئێران پێشکەش کرد و تیایدا باسی لە زیادبوونی دۆسیە دادوەری و کیفرییەکان دژی چالاکوانە نەتەوەیی و ئایینییەکان و پێشێلکاریی بەفراوانی مافەکانی مرۆڤ لەو ناوچانەی کە کەمینە نەتەوەیی و ڕەگەزییەکان تێیدا دەژین بەتایبەت دوو نەتەوەی کورد و بلووچ لە کوردستان و بلووچستان کردووە و هەروەها؛
دەستڕەگەیشتنی تۆمەتبارانی نەتەوەیی بە ڕەوتی دادوەریی دادپەروەرانە، لێکۆڵینەوەی بێلایەن لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو تۆمەتانەی پەیوەستن بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە لەلایەن مەمورە دەوڵەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکاندا، پێدانی قەرەبوو بە قوربانییەکان، پێداچوونەوە بەو یاسایانەی پەیوەستن بە تاوانە قورسانەوە کە سزای لەسێدارەدانیان لەگەڵدایە و هەڵوەشاندنەوە و کۆتاییپێهێنانی لەسێدارەدانی بە داوا کردووە.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا و لە ئارامگەی ساڵوەگەری گیانلەدەستدانی ژینا و بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیشدا سەرجەم ناوەند و ڕێکخراوە مەدەنی و مافی مرۆڤییەکانی کوردستان، لە ڕێزلێنانی یادی گیانبەختکردوو ژینا و گیانبەختکردووانی دیکەی بزووتنەوەی ژن، ژیان ئازادی، داوای مانگرتنی ناڕەزایەتی گشتی و سەرتاسەریان کردووە.
ڕێکخراوی دفاع از حقوق بشر کردستان وێرای ڕێزلێنان لە یادی گیانبەختکردوو ژینا مەهسا ئەمینی و سەرجەم گیانبەختکردووانی بزووتنەوە و جووڵانەوەی ژن، ژیان، ئازادی، جەخت لەسەر
دابینکردنی خواستە ئاماژەپێکراوەکانی کۆمیتەی ڕاستییەوێنی کۆمیسیونی مافەکانی مرۆڤی مللی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمیتەی نەهێشتنی جیاکاریی ڕەگەزیی نەتەوە یەکگرتووەکان، و ناوەند و ڕێکخراوە مافی مرۆڤییەکانی کوردستان دەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی؛ شەممە ٢٤ی شهریوەر بەرانبەر بە ١٤ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤