گیانلەدەستدانی دوو برای ناڕەزایەتی دەربڕی کرماشانی
چاودێرانی ڕێکخراوی دفاع از حقوق بشر کردستان (پارێزگاری لە مافەکانی مرۆڤی کوردستان):
بەپێی ڕاپۆرتە بەردەستەکان؛ دوو برای گەنجی ناڕەزایەتی دەربڕ بە ناوەکانی ڕەزا و ڕەسول کدیوریان کە ئێوارەی شەممە ١٣ی ڕێبەندان لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا لە شەقامی ئەرتەش لە گەڕەکی جەعفەرئابادی کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان بریندار کرابوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرابوون، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە بە جیاوازیی چەند کاتژمێرێک هەردووکیان گیانیان لەدەست دا.
ئەم برایانە لە بەشی چاودێرییە چڕەکانی نەخۆشخانەی تالیقانیی کرماشان لەژێر چارەسەردابوون.
ڕێکەوت : ١٤ی ڕێبەندان ١٤٠٤

