فۆریچاودێری بەردەوامی دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان — نوێترین ڕاپۆرت و شیکارییەکان بەدواداچوون بکە.

گیانلەدەستدانی دوو برای ناڕازیی کرماشانی بە تەقەی ڕاستەوخۆ

گیانلەدەستدانی دوو برای ناڕەزای کرماشانی
چاودێرانی ڕێکخراوی بەرگری لە مافەکانی مرۆڤی کوردستان:
بەپێی ڕاپۆرتە بەردەستەکان؛ دوو برای گەنجی ناڕەزای بە ناوەکانی ڕەزا و ڕەسووڵ کەدیوریان کە ئێوارەی شەممە ١٣ی ڕێبەندان لە جریان ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە خیابانی ئەرتەش لە گەڕەکی جەعفەرئابادی کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان بریندار کرابوون و بۆ نەخۆشخانە گواستراوبوونەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی قورسیی برینەکانیانەوە بە جیاوازیی چەند کاتژمێرێک هەردوکیان گیانیان لەدەست دا.
ئەم دوو برایە لە بەشی چاودێرییە چڕەکانی نەخۆشخانەی تالیقانیی کرماشان لەژێر چارەسەردا بوون.

بەڕێوەچوون / ڕێکەوت : ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤