هێرش کردن سەر خۆپیشاندەران لە ملکەشایی چەندین کوژراو و دەیان برینداری لێکەوتەوە
چاودێرانی سازمانەی بەرگری لە مافەکانی مرۆڤی کوردستان:
ئیلام، ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕێبەندان؛
بەپێی ڕاپۆرتە بەردەستەکان، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر خۆپیشاندەران لە شاری ملکەشایی دەیان کەس کوژراو و بریندار بوون، باس لەوە دەکرێت کە לפەکەم ١١ کەس گیانیان لەدەست داوە کە ناوی پێنج کەس لە کوژراوان بریتییە لە: لەتیف کەریمی، محەممەد موقەدەسی، فارز ئاغاموحەممەد، محەممەد بەزوونە، ڕەزا عەزیمزادە
هەروەھا ڕاپۆرتەکان باس لە تێکچوونی بارودۆخی تەندروستیی ٣٠ کەس لە بریندارەکان دەکەن و داکاریی دووبارە بۆ وەرگرتنی گرووپە جۆراوجۆرەکانی خوێن لەلایەن ناوەندە دەرمانییەکانەوە ڕاگەیەندراوە.
ڕێکەوت: ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤
