هێرش بۆ سەر ناڕەزایەتیی دەربڕان لە ملکشاهی چەندین کوژراو و دەیان برینداری لێکەوتەوە
چاودێرانی ڕێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان:
ئیلام، ڕۆژی شەممە ١٣ی بەفرانبار؛
بەپێی ڕاپۆرتە بەردەستەکان، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ناڕەزایەتیی دەربڕان لە شاری ملکشاهی، دەیان کەس کوژراون و بریندار بوون، باس لەوە دەکرێت کە לפکەم ١١ کەس گیانیان لە دەست داوە کە ناوی پێنج کەس لە کوژراوان بریتییە لە: لەتیف کەریمی، محەممەد موقەدەسی، فارز ئاقا محەممەدی، محەممەد بەزوونە، ڕەزا عەزیمزادە.
هەروەها ڕاپۆرتەکان باس لە تێکچوونی دۆخی تەندروستیی ٣٠ کەس لە برینداران دەکەن و داواکاریی دووبارە بۆ وەرگرتنی گرووپە جیاوازەکانی خوێن لەلایەن ناوەندە دەرمانییەکانەوە ڕاگەیەندراوە.
بەڕێوەچوون : ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤
ه
