فۆریچاودێری بەردەوامی دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان — نوێترین ڕاپۆرت و شیکارییەکان بەدواداچوون بکە.

چالاکانی مەدەنی و سیاسیی کورد، داوای ئازادکردنی دەستبەسەرکراوانی کوردستانیان کرد


چالاکانی مەدەنی و سیاسیی كورد، داوای ئازادکردنی دەستبەسەرکراوانی كوردستانیان کرد.
چاودێرانی سازمان دەفاع لە حقوق بشر کوردستان؛
١٥٠ چالاکی سیاسی، مەدەنی و مافی مرۆڤی کوردستان جەژنی نەورۆزیان بە جەژنی یەکگرتوویی و هاوهەڵوێستی زانی و داوای ئازادکردنی دەستبەسەرکراوانی بەڕێوەبردنی ئەم جەژنە نەتەوەییەیان کرد.
دەقی ڕاگەیەندراوی چالاکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
🔸جەژنی نەورۆز جەژنی یەکگرتوویی و هاوهەڵوێستییە و دەستبەسەرکراوانی ئەم جەژنە نەتەوەییە ئازاد بکرێن
نەورۆز هێما و نیشانەی نوێبوونەوە و دیمەنێکی یەکگرتوویی و هاوهەڵوێستییە. ژیانی پێکەوەیی و لێبوردەیی و ئاشتی و ئاشتەوایی لە نەورۆزدا بەرجەستە دەبێت و ڕێزلێنانە لە ئایینێکی کۆن و دێرین کە بەهای مرۆیی و ڕێزگرتن لە سروشت و مافی مرۆڤ لە نموونەکانی ئەم جەژنە دێرینە هەزاران ساڵەیە. نەورۆزی ئەمساڵ لە دۆخ و کەشوهەوایەکی زۆر جیاواز و فراوانتردا لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی وڵات بەڕێوەچوو. لەم جەژنی نوێبوونەوە و بووژانەوەیەدا هەندێک لە داڕێژەران و بەڕێوەبەرانی ئەم ئایینە نەتەوەییە دەستبەسەر کران.
🔸باوەڕمان وابەستەیە کە ئەم جەژنە دێرینە هیچ پەیوەندی و خزمایەتییەکی لەگەڵ ڕق و توندوتیژیدا نییە و مژدەدەری ئاشتی و خۆشەویستی و ڕێزگرتن لە بەها بەرزەکانی مرۆڤایەتییە. نابێت هەندێک تەنگنەزەری و جێبەجێکردنی ئارەزووی کەسی، تامی ئەم جەژنە تاڵ بکات. چاوەڕوان دەکرێت ئەو کەسانەی لەم جەژنە پیرۆزەدا دەستبەسەر کراون ئازاد بکرێن و بنەماڵەی دەستبەسەرکراوان لە نیگەرانی ڕزگاریان بێت.
باز آمدم چون عید نو تا قفل زندان بشکنم
وین چرخ مردم خوار را چنگال و دندان بشکنم
🔸واژۆکاران:
محەممەدسدیق کەبوودوەند، ئەشرەف سادق وەزیری، ئیسماعیل موفتی زەدە، سیاوەش حیاتی، محسن ڕەزەوی، ئێجلال قوامی، عەزیز سەنجابی، ڕەئوف کەریمی، کاوە ئاهەنگەران، حەمیدڕەزا سەمەدی، غەفوور سولەیمانی، محسن شفیعی، عەباس حەیدەریان زەدە، نۆشین محەممەدی، عەلی والایی، محسن کاویانی، شەهرام سەفەری، پەژمان حەبیبی، عەلیڕەزا بابایی، رامین ساڵحی، سەباح حسەنی شیانی، حەیدەر ئەحمەدی، کەمال جەهان نمایی، تەیب زەنگەنە، مهران سەنجابی، جەلال خودامورادی، شاهو ئەردەلان، ئەحمەد ناسری، بەهرام وەزیری، شەریف ساعدی، جەبرائیل ئیسماعیلی، ئێحسان نیکپی، دانیال عەلەوی، گەلالە مظهرپور، شەرمین هدایتی، مستوورە لامعی، توران بنەفشی، شرافت حسێنی، لاله ئەحمەدی، رۆژین پناهی، باقر پیری، ئومێد مستەفاپوور، بەڕۆژ زارعی، حامد تاهایی، ساڵح کەریمی، اقبال بایزیدی، نامق سەفایی، شوەیب حاتەمی، نادر عەبدولمەحمەدی، بەهرام یارئەحمەدی، روزبە اکرادی، هادی ڕەحیمی، ڕەزا ساعدی، مەحموود بنەفشی، هیوا جیهانی، کوروش ساعدپناه، خەسرەو زارع منش، هایدە صوفی، فەرەج ڕوستەمی، شیدا قەهرەمانی، ژیلا فەکور، عەبدوڵڵا کەمانگەر، مەڕزیە کەمانگەر، دانش شریعتی، بختیار هاشمی، هومایون ئەسەدی، جەمال ئەسەدی، سهراب عەلیجانی، بدری زەنگەنە، دامون زەنگەنە، محەممەد جەواهری، ئارام زەندی، هێمن وکیلی، مەنسوور غەریبی، ئەردەشیر بەهرامیان، ئیسماعیل ڕەزایی، عەلی همایونی، ناصر زندەدین، کامران خوداجوویی، مینو شاهی، جەمیلە ڕەشیدی، فەرخوندە طالبی، سینا گوهری، خەبات منبەری، فایق قاسمی، لەیلا نەجمەددینی، زاهد غیاثی، ئەمیر کاکایی، داریویش ڕەحیم زەدە، هوشیار دانایی، طارق ابطحی، ئەمجەد همیلی، مەهدی عەلایی، نادر قاسمی، وريا سەلاحی سنەدجی، حیکمەت نادری، صابر نیک نفس، یدالله ئەسەدی، حەمید طاهری، ڕەحمەت ئەردەلان، عەبدوڵڵا خیاطی، سیروس نەعمەتی، حەسەن کەریمی، عەبدولرەزا موسوی، ڕەسووڵ ئەمینی، راشد ابراهیمی، ئەنوەر ئەیووبی، مەسعوود وطن خواه، خەلیل مبارکی، عەزەت کەریمی، لایق فرامرزی، فەرزاد جەعفەری، هادی نوروزی، فرشاد امجدیان، حەسەن سەرداری، حسین سەرداری، سدیق حقگو، حەمید ابطحی، خەسرەو دانایی، فەرهاد خوش سیما، فەرەیدوون پناهی، حەبیب الله مظهرپور، ولی عەبدولی، عەبدوڵڵا بسطامی، هیبەت جەلالی، چیا کردوانی، کاوە فەخاری، مورتەزا جوانمرد، لەتیف راستین، عطا هلالی، فەریدە ئەکبەری، نەسرین وەزیری، فهیمە خدری، بەنۆش صادقی، خالد پیر ویسی، موسی عزتی امینی، خلیل رشیدی، امیر جلویزانی، مەحموود سەفەری، مەنسوور داداش پور، اصغر فدایی، هوشنگ مهاجر، کیوان نیازی، شورش رنجبر، توفیق بابامیری، ئەرسەلان محەممەدی، وحید توکلی، زاهد خزدوزی، کەریم تولایی، فتح الله نقیبی، جەمال باخی، وفا نامداری، ڕەحیم باوفا