ڕپۆرتگەرانی سازمان ڕاگەیاندنی مافی مرۆڤی کوردستان:
پوختەی ڕاپۆرتێک لەمەڕ حاڵەتەکانی لەسێدارەدان، سزای زیندان و دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییان و هەروەها کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران
الف. حاڵەتەکانی لەسێدارەدان:
١. جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانی محەممەد داغستانی خەڵکی ورمێ لە زیندانی میاندواو - ٣١ی گەلاوێژ
٢. جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانی خالید جەهانگیری خەڵکی گوندی بالووی ورمێ لە زیندانی تبریز - ١ی خەرمانان.
٣. جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانی سیروان ئەوبەکری خەڵکی سەردەشت لە زیندانی مەهاباد - ٨ی خەرمانان
٤. جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانی سابیر جەمالی خەڵکی کەنگاوەر لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان - ١١ی خەرمانان
٥. جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانی سولەیمان قەهرەمانی خەڵکی شاهیندژ لە زیندانی میاندواو - ١٩ی خەرمانان
٦. جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانی فەیزوڵڵا حوسێنپوور خەڵکی شاهیندژ و نیشتەجێی بۆکان لە زیندانی میاندواو، ١٩ی خەرمانان.
ب. حاڵەتەکانی سزای زیندان و بەزیندانیکردن
١. گواستنەوەی سولەیمان سالک بۆ زیندانی مەهاباد بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای زیندان، ٣ی خەرمانان
٢. سزای ١٥ مانگ زیندانی تەعزیری بۆ سابیر خودامرادی مامۆستا و ئیمام جومعەی شارۆچکەیەک لە سەقز.
٣. هەشت مانگ زیندانی تەعزیری و سزای تەواوکەر بۆ فەرهاد شیخی چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز لە هەشتگەردی کەرەج
٤. جێبەجێکرانی سزای زیندان و گواستنەوەی مەتین حەسەنی یەکێک لە برینداربووانی چاوی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٩٨ بۆ زیندانی بۆکان
٥ و ٦. جێبەجێکرانی سزای زیندانی عەبدوڵڵا و مەحموود قەنبەریوەند، دوو برای خاوەن پێداویستی تایبەت کە لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژینا لە پیرانشار بوون و بە ٦ و ٧ مانگ زیندان مەحکوم کراون
ج. دەستبەسەرکراوان:
١. دەستبەسەرکرانی ناصر مرادی خەڵکی گوندی قۆزلوی ئەفشاری شاهیندژ، لەلایەن هێزی ئەمنییەوە - ١٠ی خەرمانان
٢. دەستبەسەرکرانی ئومێد ئەحمەدنژاد، گۆرانیبێژی کوردی خەڵکی گوندی قەجی ئاوای مەهاباد لەلایەن هێزی ئەمنییەوە - ١٣ی خەرمانان
٣. دەستبەسەرکرانی رامیار ئەوبەکری ١٦ ساڵە خەڵکی مەهاباد برای گیانبەختکردووی بزووتنەوەی ژینا، زانیار ئەوبکری - ١٣ی خەرمانان
٤. دەستبەسەرکرانی عادل کاکە ٢٣ ساڵە خەڵکی گوندی دۆستالی مەهاباد لەلایەن هێزی ئەمنییەوە، ١٣ی خەرمانان.
٥. دەستبەسەرکرانی سیاوەش سلطانی خەڵکی مەهاباد کوڕی كۆبری شێخە گیانبەختکردووی بزووتنەوەی ژینا - ١٣ی خەرمانان
٦. دەستبەسەرکرانی سەعدوون شریفی خەڵکی گوندی گەرداسەی پیرانشار لەلایەن هێزی ئەمنییەوە - ١٤ی خەرمانان
٧. دەستبەسەرکرانی لوقمان زەنگی خەڵکی گوندی کانی سورکی شنۆ - ١٤ی خەرمانان
٨. دەستبەسەرکرانی سیامەند زەنگی خەڵکی گوندی کانی سورکی شنۆ - ١٤ی خەرمانان
٩. دەستبەسەرکرانی دیاکۆ عەزیزی خەڵکی گوندی باب خالید ئاوای شنۆ - ١٤ی خەرمانان
١٠. دەستبەسەرکرانی واحید ئەوبەکری خەڵکی پیرانشار - ١٥ی خەرمانان
١١. دەستبەسەرکرانی سولەیمان چۆپانی خەڵکی پیرانشار - ١٥ی خەرمانان
١٢. دەستبەسەرکرانی ئەرسەلان سهرابی خەڵکی مەهاباد - ١٦ی خەرمانان
١٣. دەستبەسەرکرانی ماردین دەهقانی خەڵکی گوندی سەردۆشی مەریوان - ١٧ی خەرمانان
١٤. دەستبەسەرکرانی محەممەد ئەمینی خەڵکی دیواندەرە - ١٨ی خەرمانان
١٥. دەستبەسەرکرانی نەويد شریفی خەڵکی دیواندەرە - ١٨ی خەرمانان
١٦. دەستبەسەرکرانی فوئاد مرادی خەڵکی دیواندەرە - ١٨ی خەرمانان
١٧. دەستبەسەرکرانی فەرهاد قمری خەڵکی دیواندەرە - ١٨ی خەرمانان
١٨. دەستبەسەرکرانی مەزفەر دارایی خەڵکی دیواندەرە - ١٨ی خەرمانان
١٩. دەستبەسەرکرانی راشد ئەدۋایی خەڵکی گوندی سەلینی سروآبادی مەریوان - ١٩ی خەرمانان
٢٠ تا ٣٠. دەستبەسەرکرانی جەمیل محەممەدی، شادمان محەممەدی، فوئاد محەممەدی، محەممەد محەممەدی، مێسام حاجی مەجید، سەمیر محەممەدی، پەدرام محەممەدی ٢٥ ساڵە و ماردین باقری و دوو کەس بە ناو و ناتۆرەی بنەماڵەیی باقری لە بەلبان ئاوای دەگەلان - ١١ تا ١٣ی خەرمانان
د. کۆڵبەری کوژراو:
١. ئەسعەد ئەسپەندار ٢٤ ساڵە خەڵکی سەردەشت لە ئەنجامی تەقەی هێزە سەربازییەکان لە سنووری ئاڵووتی بانه کوژرا. - ٩ی خەرمانان
٥. کۆڵبەری بریندار:
١. کیومەرس ڕاستخانە خەڵکی مەریوان لە ناوچە سنوورییەکان
بەڕێوەبەری نووسین: ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٣


