فۆریچاودێری بەردەوامی دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان — نوێترین ڕاپۆرت و شیکارییەکان بەدواداچوون بکە.

هێرشکردن سەر خۆپیشاندەران لە مەڵکشاهی چەندین کوژراو و دەیان برینداری لێکەوتەوە

چاودێرانی ڕێکخراوی پاراستنی مافی مرۆڤی کوردستان: ئیلام، ڕۆژی شەممە ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤؛

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر خۆپیشاندەران لە شارۆچکەی مەڵکشاهی، دەیان کەس کوژراون و بریندار بوون. وتراوە لانی کەم ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ناوی پێنج کەس لە کوژراوەکان بریتییە لە: لەتیف کەریمی، محەمەد موقەدەسی، فارز ئاقاموحەمەدی، محەمەد بزونە و ڕەزا عەزیمزادە.

هەروەها ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە خراپی دۆخی تەندروستی ٣٠ کەس لە بریندارەکان دەکەن و داواکاری بەردەوام لەلایەن سەنتەرە پزیشکییەکانەوە بۆ بەخشینی جۆرە جیاوازەکانی خوێن تۆمار کراو