فۆریچاودێری بەردەوامی دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان — نوێترین ڕاپۆرت و شیکارییەکان بەدواداچوون بکە.

هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی مانەوەی فوئاد مورادی، هاوڵاتیی خەڵکی سنە نادیارە

هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنی فوئاد مرادی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە نادیارە
چاودێرانی ڕێکخراوی بەرگری لە مافەکانی مرۆڤی کوردستان:
فوئاد مرادی لە نیوەی یەکەمی مانگی آبان [خەزەڵوەر] بێ هیچ تۆمەتێکی دیاریکراو، لە شوێنی کارەکەی لە سنە دەستبەسەر کراوە
دایک و باوک و هاوسەری فوئاد مرادی لە سەردانە دووبارەکان بۆ ناوەندی ئەمنیی پەیوەندیدار و دەسەڵاتی دادوەری، نەیانتوانیوە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن، جۆری تۆمەتی پاڵدراو و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو بەدەست بهێنن و سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، شوێنی ڕاگرتنی هێشتا نادیارە
خێزان و نزیکانی ئەم هاووڵاتییە مەدەنییە دەڵێن، فوئاد مرادی خاوەنی منداڵێکی ساواست و سەرەڕای تووشبوونی بە نەخۆشی، بە درێژایی کات بۆ دابینکردنی بژێوی خێزانەکەی سەرقاڵی کار و کاسپیی ئازاد بووە و هیچ جۆرە چالاکییەکی سیاسی و مەدەنی نەبووە.