فۆریچاودێری بەردەوامی دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان — نوێترین ڕاپۆرت و شیکارییەکان بەدواداچوون بکە.

مافی فه‌رهه‌نگی و زمانی منداڵان و قوتابییانی كورد له‌ قوتابخانه‌كان و ناوه‌نده‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا ڕه‌چاو بكرێت


لە قوتابخانەکان و ناوەندە پەروەردەییەکاندا مافە فەرهەنگی و زمانییەکانی منداڵان و قوتابییانی کورد ڕەچاو بکرێن

بەیاننامەی سکرتاریەت
سازمانی داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤی کوردستان

بەپێی ئەو ڕاپۆرطانەی لە فضای مەجازی (تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان) بڵاو کراونەتەوە و لە رسانە هەواڵی و مافی مرۆڤییەکاندا ڕەنگیاندانەوە هەبووە، بەهۆی خوێندنەوەی سرودێکی کوردی لەلایەن کۆمەڵێک لە قوتابییانی قوتابخانەیەکی سەرەتایی کچان لە شاری جوانڕۆی سەر بە پارێزگای کرماشان، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بە ناوی خانم زەیتون کەزادی لە کارەکەی لادراوە.
باس لەوە دەکرێت کە دوای جێبەجێکردنی سرودێکی کوردی بە ناوی «ڕێی خەبات» (رێگای تێکۆشان) لەلایەن گرووپێک لە قوتابییانی قوتابخانەی سەرەتایی فیردەوسی جوانڕۆوە، ناوەندە زانیارییە ئەمنییەکان خانم کەزادیی بەڕێوەبەری قوتابخانەی ناوبراویان بانگهێشت کردووە و پاشان فەرمانیان دەرکردووە بۆ لادان و دەرکردنی ناوبراو لە ناوەندە پەروەردەییەکان.
سازمانی داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دەرکردنی خانم زەیتون کەزادی لە کارەکەی بە پێشێلکردنی مافە مەدەنی، کۆمەڵایەتی و پیشەیییەکانی دەزانێت و ڕێگری کردن لە جێبەجێکردن و خوێندنەوەی سرود و هۆنراوە کوردییەکان لەلایەن منداڵان و قوتابییانی کوردەوە بە پێشێلکردنی مافە فەرهەنگی و زمانییەکانیان و پێچەوانەی ماددە و جەختکردنەوەکانی پەیماننامە جیهانییە پەیوەندیدارەکان و مافە فەرمیپێدراوە جیهانییەکانی مرۆڤ دەزانێت،
ئەم سازمانە داوای گەڕانەوە بۆ کاری خانم زەیتون کەزادی و ڕەچاوکردن و ڕێزگرتن لە مافە فەرهەنگی و زمانییەکانی منداڵانی کورد لە قوتابخانەکان و ناوەندە پەروەردەییەکاندا دەکات.

ڕێکەوت: ٤ی ئابانی ١٤٠٤ بەرامبەر لەگەڵ  ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥