حوکمی پێنج ساڵ زیندانیکردنی سروە پورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی، جێبەجێ کرا
چاودێرانی ڕێکخراوی بەرگری لە مافەکانی مرۆڤی کوردستان:

ڕۆژی شەممە ٣٠ی فروردینی ١٤٠٤ی هەتاوی (١٩ی نیسانی ٢٠٢٥)، خانم سروە پورمحەممەدی، لە مامۆستایانی زمانی کوردی و ئەندامانی ئەنجومەنی نۆژین، بە بەشداریی خێزان و دۆستان و هاوکارانی، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی قطعیی پێنج ساڵ زیندانیکردنی، خۆی بە زیندانی ژنانی سنە ناساند.
پێش ئەوەش ژمارەیەک لە بەڕێوەبەران و مامۆستایانی زمانی کوردیی ئەنجومەنی نۆژین رووبەڕووی سزای قورسی زیندانیکردن بووبوونەوە و حوکم درابوون و زیندانی کرابوون.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن / ڕێکەوت: ٣١ی فروردینی ١٤٠٤

