فۆریچاودێری بەردەوامی دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان — نوێترین ڕاپۆرت و شیکارییەکان بەدواداچوون بکە.

سزای ٢ بۆ ١٠ ساڵ زیندانی بۆ چوار هاووڵاتیی پیرانشاری و مەهابادی

چاودێرانی ڕێکخراوی بەرگری لە مافەکانی مرۆڤی کوردستان:
پیرانشار؛ بەپێی ڕاگەیاندنی سەرچاوە ئاگادارەکان، لقی سزای دادگای گشتی و شۆڕشی پیرانشار، چوار هاووڵاتیی کوردی بە ناوەکانی ئاکام خەزرزادە تەمەن ٢٨ ساڵ، خەڵکی گوندی کانی بڵاخی پیرانشار، هەژار دلسۆز تەمەن ٣٠ ساڵ و عوسمان دلسۆز تەمەن ٦٤ ساڵ خەڵکی گوندی زیوکەی پیرانشار، هریەکەیان بە ٢ ساڵ زیندان و سولەیمان سالک تەمەن ٧١ ساڵ خەڵکی مەهابادی بە ١٠ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکوم کردووە.
تۆمەتی ناوبراوان ئەندامبوون لە گرووپ و دەستە و کۆمەڵەدا، بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات، ڕاگەیەندراوە.

ڕێکەوت: ٢٣ی گوڵانی ١٤٠٣