سزای سێدارەی ورێشە مۆحمەدی و پەخشان عەزیزی، هەڵوەشێتەوە
بەیاننامەی سکرتاریەت
ڕێکخراوی بەرگری لە مافەکانی مرۆوی کوردستان
دوو ژنی زندانیی کورد بە ناوی ورێشە مۆحمەدی و
پەخشان عەزیزی لە مانگی مردادی ساڵی ١٤٠٢ دەستبەسەر
و زندانی کراون
ئەم دوو زندانییە لە دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی ئەمنی سیاسی و «بەغی» سزای سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە. وتراوە کە ئێستا لە مەترسیی پەسەندکردنی سزادە و جێبەجێکردنیدا دان.
ڕێکخراوی بەرگری لە مافەکانی مرۆوی کوردستان وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆی لە بارودۆخی دادوەریی ژنانی سزادرابوو بە سێدارە، بەتایبەت خانمەکان ورێشە مۆحمەدی و پەخشان عەزیزی، داوای پێداچوونەوە و هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارەی ناوبراوان لە دەسەڵاتی دادوەریی باڵاتردا دەکات.
ڕێکەوت ؛ ٢ی ڕێبەندانى ١٤٠٣ بەرانبەر بە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤


