چاودێرانی ڕێکخراوی بەرگری لە مافەکانی مرۆڤی کوردستان:
کامێران، ئیسماعیل کەریمی، چالاکوانی ژینگەپارێز کە لە ڕەوتی هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی کامێران و هەورامانی کوردستان تووشی سووتانی قووڵ بووبوو، ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا. تەرمی ئەم گیانبەختکردووی ژینگەیە دوای گواستنەوە بۆ شوێنی لەدایکبوونی، واتە نەجەفاوادی کامێران، ئەمڕۆ بە بەشداریی خەڵک بەخاک سپێردرا.
ڕێکەوت؛ ٤ی مردادی ١٤٠٣
